ئۆپیک بڕیارێک بە سودی نەوتی عێراق دەدات

ئابوری

07/05/2022‌ 1632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رێكخراوی ئۆپیك رایدەگەیەنێت لە مانگی حوزیرانی داهاتووەوە پشكی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان زیاد دەكات.

ڕێكخراوی ئۆپیك ڕایگەیاند:"لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە، پشكی عێراق لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو زیاد دەكات، دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆپیك ڕێككەوتووە ڕۆژانە 432 هەزار بەرمیلی زیادە بەرهەم بهێنێت".

ڕێكخراوەكە لە خشتەی مانگانەی سەبارەت بە بڕی بەرهەمی ئەندامەكانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی حوزەیرانی داهاتوەوە ڕۆژانە عێراق بڕی بەرهەمی بە چوار ملیۆن و 509 هەزار بەرمیل دیاریكراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مانگی ئایاریش بڕەكەی بە چوار ملیۆن و 461 هەزار بەرمیل دیاریكراوە، دوای ئەوەی ڕۆژانە بڕی 95 هەزار بەرمیلی بۆ زیادبووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

لە دوای سعودیە، عێراق دەبێتە دووەم وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت، لە ڕێكخراوی ئۆپیك.