شارپرێس:
له‌دواى شه‌ڕى ڕوسیا دژ به‌ئۆكرانیا، یه‌كه‌م به‌رپرسى باڵاى ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته ئۆكرانیا‌و ڕاسته‌وخۆ چووه شارى كیێڤى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته.
ئاژانسى هه‌واڵى ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی به‌سه‌ردانێكى ئێستا له‌پایته‌ختى ئۆكرانیایه‌و ئه‌وه‌ش به‌یه‌كه‌م سه‌ردانی بەرپرسانى باڵای ئەڵمانیا ئه‌ژمارده‌كرێت له‌دواى شه‌ڕى ڕوسیا دژى ئۆكرانیا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید سەرەتاى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شارۆچکەی بوچای نزیک کیێڤ ده‌ستپێکرد، کە لەوێ هێزەکانی ڕوسیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبارکراون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ڕوسیا ڕەتیده‌كاته‌وه هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج‌و ئەو تۆمەتانەش ڕەتدەکاتەوە کە گوایە هێزەکانی ڕوسیا لەبوچا هاوڵاتیانی مەدەنییان کوشتووە، مۆسكۆ ده‌ڵێت:"ئۆكرانیا ساختەکارییەکی دڕندانەیی ئه‌نجامداوه".
ش.هـ