شارپرێس:
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ، لەیاریگهی کۆیە یاریی کۆتایی بۆ یاریزانانی هەردوو یانەی برایەتی و نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
جامی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 5 مانگی ڕابردوودا بە بەشداریی 41 یانەی کوردستان كه 16 یانەی پلە نایاب، 19 یانەی پلە یەک، 6 یانهی پلە دوو، بهڕێوه چووبوون، یارییەکان بە سیستەمی دۆڕاوی تاک لە سەرانسەری کوردستان ئهنجامدرابوون.
بۆ یەکەمجار پاڵەوانییەتی جامی هەرێمی کوردستان بەو شێواز و بەشداریکردنەی یانەکان رێکبخرێ، ململانێ و رکابەری یانەکانیش لە پێناو ناسناوی جامەکەدا یارییەکانیان ئەنجام دا.
هەریەک لە یانەی برایەتی لە شاری هەولێر و یانەی نەورۆز لە شاری سلێمانی توانیان ببن رکابەری بەهێز و بگەنە یاری کۆتایی پاڵهوانیهتییهكه.