مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی تەحەدای ئەپڵ و سامسۆنگ دەکات

هەمەڕەنگ

12/05/2022‌ 450 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی مۆبایلێکی نوێی ئاشکرایکرد، لەتوانایدایە ڕکابەریی بەرهەمە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ‌و سامسۆنگ بکات.

مۆبایلی Xperia 1 IV کێشی 185 گرامە خاوەنی بۆدییەکی پتەوە کە بەرگەی ئاوو خۆڵ‌و تۆز دەگرێت.

شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج‌و وردیی پیشاندانی (3840/1644) پێکسڵ‌و توانای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیەو بەچینێکی بەهێزی شوشە ڕوپۆش کراوە.

چارەسەرکەری Qualcomm Snapdragon 8 Gen 1 بۆ مۆبایلەکە جێگیرکراوە، ڕامی مۆبایلەکە 12 گێگابایت‌و بیرگەی ناوەکی 256/512 گێگابایتە.

مۆبایلەکە خاوەنی سێ کامێرای سەرەکییە بەقەبارەی (12+12+12) مێگاپێکسڵ، کامێرای پێشەوەی 12 مێگا پێکسڵەو توانای ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

توانستی پاتری مۆبایلەکە 5000 میلی ئەمپێر/کاتژمێرەو تایبەتمەندی بارگاویکردنەوەی خێرای هەیە.