شارپرێس:
ھاتوچۆی گشتى ھەرێم ئامارى ئۆتۆمبێل بەھەموو جۆرەکانییەوەو ئامێرو ماتۆرسکیل لهههرێمى كوردستان ئاشكرادهكات، وتەبێژی ھاتوچۆش ڕایدهگهیهنێت، ژمارهكه نزیك بۆتهوه لهدوو ملیۆن.
عەمید ئەسعەد کەریم وتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێم ئامارى ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئاشكراكردووه كه لهسهرجهم بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی ھەرێم تۆمارکراون تاوەکو 31ى 3ى 2022.
دهڵێت:"ئۆتۆمبێلی تایبەت گهیشتۆته یەک ملیۆنو 196 ھەزارو 115 ئۆتۆمبێلو ئەوانەشی کرێن 96 ھەزارو 421 ئۆتۆمبێلەو ئەوانەشی بارھەڵگرن 436 ھەزارو 794 ئۆتۆمبێلەو ئامێری کشتوکاڵی 39 ھەزارو 623 ئامێرەو ئامێری بیناسازی 29 ھەزارو 9 ئامێرەو ئۆتۆمبێلی فەحسو کارتی زانیاریش 146 ھەزارو 42 ئۆتۆمبێلەو ئۆتۆمبێلی میریش 29 ھەزارو 774 ئۆتۆمبێلەو ماتۆڕسکیل 19 ھەزارو 774 ماتۆڕسکیلە".
بهوتهى عەمید ئەسعەد، "ژمارەی ئۆتۆمبێلو ئامێرو ماتۆڕسکیل بەپێی ناوچەکان لەھەولێر یەک ملیۆنو 22 ھەزارو 371و لەسلێمانی 647 ھەزارو 361و لەدھۆک 288 ھەزارو 398و لەگەرمیان ھەزارو 624و لەسۆران سێ ھەزارو62 کۆی گشتی دەکاتە یەک ملیۆنو 993 ھەزارو 552 ئۆتۆمبێلو ئامێرو ماتۆڕسکیل".
ش.هـ