لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: دوای تووشبوونی دڵ بەجەڵتە توانای خۆ چاککردنەوەی هەیە

تەندروستی

09/06/2022‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی نەخۆشخانەی منداڵانی Ann & Robert H. Lurie لەشاری شیکاگۆی ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکردووە، دڵی مرۆڤ لەدوای تووشبوون بەجەڵتەی دڵ‌و بەهۆی خانەکانی سیستەمی بەرگرییەوە توانای خۆ چاککردنەوەی هەیە.

لێکۆڵینەوەکە دەڵێت خانەکانی سیستەمی بەرگریی رۆڵێكی زۆر گرنگیان لەچاککردنەوەی دڵدا هەیە، ئەوانەش خانەکانی زلخۆرە (ماكرۆفاژ)ن کە توانای لەناوبردنی بەکتریاکانیان هەیە‌و ڕێگە دەدەن ماسولکە لەناوچووەکانی دڵ چاک ببنەوە.

بەگوێرەی د.ئیدوارد تۆرپ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشخانەکە، لەکاتی جەڵتەی دڵدا، ئەم خانانەیە کەملایەنن کە دەگەنە دڵ‌و تایبەتمەندییان ئەوەیە کە خانە تێکچووەکانیان مردووەکانی دڵ "بەکاردەبەن" پێشئەوەی پرۆتینەکانی گەشەی ناوپۆشی دڵ ئازادبکەن کە توانای "هاندانی دروستبوونی خوێنبەرە لیمفاوییە نوێیەکانیان هەیەو دواجار دەبنە هۆی خێراکردنی چاکبوونەوەی دڵ.

بەڵام لەڕاستیدا دووجۆر خانەی زلخۆرە هەیە، بەشێکیان خانەی "بێزیان"ن کە شانە تێکچووەکانی ماسولکەی دڵدەخوات، لەگەڵ خانە "زیاندار"ەکانن کە دەبنە هۆی تێکچوونی بارودۆخی نەخۆشەکە. ئێستا تەحەدایڕاستەقینە بۆ زانایان ئەوەیە کە چارەسەرێک بۆ زیادکردنی ژمارەی ئەم خانە بەسوودانە بدۆزنەوە.

تۆرپ باسی لەوەکردووە، ئاڵنگاریی هەرە گەورە لەئێستادا بۆ خێراکردنی پڕۆسەی چاکبوونەوەی دڵ ئەوەیە کە ڕێگایەک بۆ گەیاندنی پڕۆتینی گەشەکردنی ناوپۆشی لوولە خوێنبەرەکان بدۆزرێتەوە.

و: ئاکۆ ئاڵی