شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌خواردنگه‌كان پێشكه‌شكردنى سه‌وزه قه‌ده‌غه‌یه‌و له‌چاخانه‌كان پێویسته كه‌ره‌سته‌ى سه‌فه‌رى به‌كاربێت‌و له‌مه‌له‌وانگه‌و هۆڵه وه‌رزشیه‌كان پێویسته به‌ته‌واوى پابه‌ندى ڕێنمایه‌كان بن، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه خراپتربێت ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن".
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك ڕێكارى پێویستیان وه‌ك حكومه‌ت گرتۆته‌به‌ر بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ى كۆلێراو ئه‌وه‌شى ده‌كه‌وێته‌سه‌ر هاووڵاتیان‌و شوێنه گشتیه‌كان پێویسته پابه‌ندبن.
پارێزگارى هه‌ولێر وتیشى، "له‌خواردنگه‌كان پێشكه‌شكردنى سه‌وزه قه‌ده‌غه‌یه‌و ئه‌و به‌ڕادانه‌ى له‌مزگه‌وت‌و ناوبازاڕ هه‌یه سه‌رجه‌میان لاده‌برێن‌و له‌چایخانه‌كانیش پێویسته كه‌ره‌سته‌ى سه‌فه‌رى به‌كاربهێندرێت‌و مه‌له‌وانگه‌و هۆڵه‌وه‌رزشیه‌كانیش له‌قۆناغى یه‌كه‌مدا ته‌نها پێویسته ڕێنماییه‌كان جێىبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه خراپتربێت‌و ئه‌وان پابه‌ندنه‌بن، ئه‌وا ئه‌وشوێنانه داده‌خرێن".
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، كۆلێرا له‌هه‌ولێرو سلێمانى تۆماركراوه‌و له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقیش له‌سلێمانى بارى له‌ناكاو ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئ.ق