بۆچی ئەوروپاو ئەمریکا دەیانەوێت پێش چین ئەمکارە لەسەر مەریخ ئەنجامبدەن؟

هەمەڕەنگ

25/06/2022‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەرپرسێکی باڵای چینی پشتڕاستیکردۆتەوە، وڵاتەکەی بەنیازە تاساڵی 2031 نمونەی خاک‌و خۆڵی سەر ڕووی مەریخ بگەڕێنێتەوە بۆسەر زەوی، کە ڕەنگە ببێتە یەکەم وڵات لەم ئەرکەدا سەرکەوتووبێت، لە کاتێکدا ئاژانسی بۆشاییگەری  ئەمریکی "ناسا"و ئاژانسی بۆشاییگەری ئەوروپا، ساڵی 2033یان وەک بەرواری گەڕانەوەی نمونەی خاک‌و خۆڵ لەهەسارەی سوور بۆسەر زەویی دیاریکردووە.


سەن زیزۆ گەورە دیزاینەری کەشتی ئاسمانیی تیانوێن-1، هێڵکارییەکانی ئەم ئەرکە فرەلایەنەی ئاشکراکردووە کە لەساڵی 2028  دەستپێدەکات‌و لەساڵی 2031 بەنموونەی خاک‌و خۆڵی سەر مەریخەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەوەش دوو ساڵ زووتر لەوڵاتانی ڕۆژئاوا دەگەیەنێت.

هەرچی ئاژانسی بۆشاییگەری ئەوروپایە، پلانی داناوە لەساڵی 2027دا گالیسکەی " Earth Return Orbiter" بەرهەمبهێنێت،  بۆ ئەوەی ئەو نموونانەی کە لەلایەن گالیکسەی "Perseverance Rover"ی ئەمریکیی لەسەر مەریخ کۆکراونەتەوە، تا ساڵی 2033 بگەڕێنێتەوە سەر زەویی.

بەپێی پلانی چینییەکانن، بەڕێوەبەرایەتی بۆشاییگەری نیشتمانیی چین کەشتی ئاسمانیی تیانوێن-3 بەدوو قۆناغ هەڵدەدات، یەکەمیان نیشتنەوە لەسەر مەریخ‌و کۆکردنەوەی نموونەی خاکەکەی، دووەمیشیان گواستنەوەی زانیارییە کۆکراوەکان بۆ سەر زەوی.

ئەوەی پەیوەندییە بەجێبەجێکردنی پلانەکانی چینەوە هەیە لەسەر مەریخ هێشتا جێگای مشتوومڕەو دەبێت چاوەڕێی ساڵی 2028 بکرێت‌و بزانرێت بەچی ئاراستەیەدا دەڕوات، چونکە لەئێستاوە ناتوانرێت ئەو بابەتە یەکلایی بکرێتەوەو بزانرێت کە ئایا چینییەکان تاچەند لەوەدا سەرکەوتوودەبن.

هەرچەندە لەڕابردوودا بەردەوام ئەمریکا لەبواری بۆشایی ئاسماندا پێشەنگی جیهان بووە، بەڵام جیاوازیی نێوانیان لەگەڵ چین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرتەسک بووەتەوە، بەشێوەیەک دەکرێت پەکین یەکەم وڵات بێت کە بتوانێت کەشتیوانێکی ئاسمانیی بنێرێتە لای بەشی تاریکی مانگ‌و پێش ئەمریکا ئەوکارە ئەنجامبدات.

و: ئاکۆ ئاڵی