حكومەتی عێراق 169 ملیار دیناری بۆ دامەزراندن تەرخانكرد

عیراق

28/06/2022‌ 316 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردرا، زیاتر لە 169 ملیار دیناری بۆ دامەزراندنی كەسانی پسپۆڕی تەندروستی تەرخانبكرێت.

 حەسەن نازم، وتەبێژی حكومەتی عێراق دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسی ئەنجامدا و وتی: حكومەت لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بارودۆخێكی نائاساییدا تێپەڕیوە.

ئاشكراشیكرد، ئەنجومەنی وەزیران زیاتر لە 169 ملیار دیناری بۆ دامەزراندنی كەسانی پسپۆڕی تەندروستی تەرخانكردووە و وتی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا كە دەرچووە یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا دابمەزرێنێت.

باسی لەوەشكرد، ئەنجومەنی وەزیران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریدا بڕی 45 ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری وەزارەتی تەندروستی تەرخان بكات و وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە گومرگی هاوردە بسەپێنێت بۆ پاراستنی بەرهەمی نەتەوەیی.
س.س