ئەمریکا داواکارییەکی بەپەلە ئاراستەی هەولێرو بەغدا دەکات

کوردستان

30/06/2022‌ 6891 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمریكا داوا لەحكومەتی عێراق‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، لەسەر پرسی نەوت ڕێكبكەون.


كەناڵی حوڕەی ئەمریكی، لەزاری وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن داوای كۆبوونەوەو ڕێككەوتنی لەبەغداو هەولێر كردووە لەسەر پرسی نەوت، كە ڕەزامەندی هەردوولایەنی لەسەربێت‌و هەنگاوبنێن بۆ دامركاندنەوەی گرژییەكان.

سەرچاوەكە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكرێت ئاماژەیداوە بەوەی، ئەركێكی تایبەت‌و نوێی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەعێراق هاوكاریكردنی هەردوو حكومەتی عێراق‌و  هەرێمی كوردستانە، بۆ ئەوەی بیانگەیەنێتە ڕێككەوتن.

ڕاشیگەیاندووە، بەغداو هەولێر دەبێت دانووستان بكەن، بۆ یارمەتیدانیان لەسەر ڕێككەوتن‌و سوود، لەهاوكارییەكانی نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان وەربگرن.