شارپرێس:
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بەفەرمانێک کۆنتڕۆڵی تەواوی پڕۆژەی غازو نەوتی ساخالین-2 لەڕۆژهەڵاتی دووری ڕوسیادا دەکات، ئەمەش زیاتر تاودەسەنێت بۆ شەڕی ئابووری لەگەڵ ڕۆژئاواو هاوپەیمانەکانیدا، ئەم هەنگاوە ڕەنگە کۆمپانیای شێڵو وەبەرهێنەرانی ژاپۆن ناچاربکات وڵاتەکە بەجێبهێڵن.
دهنگى ئهمریكا بڵاویكردۆتهوه، ئەم فەرمانە کە ڕۆژی پێنجشەممە واژۆکراوە، کۆمپانیایەکی نوێ دروستدەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی هەموو مافو ئەرکەکانی کۆمپانیای ساخالین بۆ وەبەرهێنانی وزە، کە تێیدا کۆمپانیای شێڵ (SHEL.L)و دوو کۆمپانیای بازرگانی ژاپۆنی میتسویو میتسوبۆشی کەمتر لە50% پشکیان لەو پڕۆژەیەدا هەیە.
ئەم فەرمانە پێنج لاپەڕەیەو دوای ئەو سزایانەی ڕۆژئاوا دێت بۆسەر مۆسکۆ بەهۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا، ئاماژە بەوەدەکات، ئێستا کریملن بڕیاردەدات کە ئایا هاوبەشە بیانییەکان دەتوانن بمێننەوە یان نا.
کۆمپانیای گازپرۆمی دەوڵەتی (GAZP.MM) لەئێستاوە لە50% لەگەڵ یەک پشکی لەکۆمپانیای ساخالین-2 هەیە، کە نزیکەی 4%ی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی شل (LNG)ی جیهان دەستەبەردەکات.
باس لهوهشكراوه، ئەم هەنگاوە بەتەواوەتی هەڕەشەی نائارامی لەبازاڕی غازی سروشتی دەکات کە لەئێستادا تاویسەندووە، هەرچەندە مۆسکۆ ڕایگەیاندووە، هیچ هۆکارێکی لەبەردەستدا نییە بۆ ڕاگرتنی ناردنی غازی ساخالین-2، لهكاتێكدا ژاپۆن ساڵانە 10%ی غازی سروشتی خۆی لەڕوسیا هاوردە دەکات، بەشێوەیەکی سەرەکی بەگرێبەستی درێژخایەن لەگەڵ ساخالین-2 دا.
لوسی کالێن شرۆڤەکاری سەرەکی کۆمپانیای ڕاوێژکاری Wood Mackenzie بهڕۆیتهرزى وتووه، "فەرمانەکەی ڕوسیا بەشێوەیەکی کاریگەر پشکە بیانییەکان لەکۆمپانیای وەبەرهێنانی وزەی ساخالین زەوتدەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی تاوسەندنی زیاتری بارگرژییەکان".
زۆرێک لەکۆمپانیا ڕۆژئاواییەکان پێشتر ئامێرو کەلوپەلەکانیان کۆکردۆتەوە، هەندێکی دیکەش ڕایانگەیاندووە، دەستلەکاردەکێشنەوە، بەڵام ئەم هەنگاوەی پوتن تەنگەژە بۆ پرۆسەیەکی ئاڵۆز زیاتر دەکات بۆ ئەوکەسانەی دەیانەوێت دەرچن لەپڕۆژەکانی ئەو وڵاتە.
ئهوهش باسكراوه، مۆسکۆ یاسایەک ئامادە دەکات، کە پێشبینیدەکرێت بەمزووانە دەربچێت، بۆ ئەوەی ڕێگە بەدەوڵەت بدات دەستبەسەر سەروەتو سامانی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکاندا بگرێت کە بڕیاری ڕۆشتن دەدەن.
کۆمپانیای شێڵ کە پێشتر بەهای سەروەتو سامانە ڕوسییەکانی لابردووە، چەند مانگێک لەمەوبەر ڕونیکردەوە کە بەنیازە واز لەساخالین-2 بهێنێتو لەگەڵ کڕیارەکاندا لەگفتوگۆدایە، ڕۆژی هەینیش ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ فەرمانی ڕوسیا دەکات.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، کۆمپانیای شێڵ پێیوایە، مەترسی هەیە ڕوسیا سەروەتو سامانی بیانی بەنیشتیمانی بکات، لەکاتێکدا پوتن چەندینجار ڕایگەیاندووە، مۆسکۆ تۆڵەی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەکاتەوە بەهۆی هەڵپەساردنی سەروەتو سامانی ڕوسیاو سزاکانی دیکەوە.
کۆمپانیای ساخالین-2 کە کۆمپانیای شێڵ پشکی 27.5% ی تێدایە، یەکێکە لەگەورەترین پڕۆژەکانی غازی سروشتی لەجیهاندا کە بەرهەمی 12 ملیۆن تۆنە، بەشێوەیەکی سەرەکی غازی سروشتی دەنێرێت بەرەو ژاپۆن، کۆریای باشوور، چین، هیندستانو وڵاتانی دیکەی ئاسیا.