شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بهدواداچون بۆ دهنگۆى لهسێدارهدانى ژمارهیهك كۆچبهرى عێراقى دهكات لهسنورهكانى پۆڵهنداو بیلاڕوسیا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش زانیاریی زیاتر لهوبارهیهوه ئاشكرادهكات.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی لەبەشێک لەمیدیاکانو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بابەتی لەسێدارەدانی 135 كۆچبهرى عێراقییان لەسەر سنوری پۆڵەنداو بیلاڕوسیا بڵاوکردەوە، وەزارەتەکەیان دەستبەجێ لیژنەیەكی تایبەتمەندی بۆ بەدواداچوونو لێكۆڵینەوەی ئەو بابەتە دامەزراند، بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی پۆڵەنداو بێلاڕوسی كرد.
وتیشى:"ژمارەیەکی زۆر کۆبوونەوەو دیداری ئەنجامدران، دەرەنجامەكەش ئەوەبوو كە نەتوانرا ئەوە پشتڕاستبکرێتەوە کە عێراقییەکان لەسەر سنوریی نێوان ئەو دوو وڵاتە لەسێدارەدرابن".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق باسی لەوەشكرد، وروژاندنی ئەو بابەتە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە تەنها پشتی بەلێدوانی سەربازێکی پۆڵەندی بەستووە کە لەبیلاڕوسیا داوای مافی پەنابەریی کردووە، بەڵام ڕاستییە مەیدانییەکانو شایەدە یاساییەکان تائەم ساتە نەیانتوانی ڕاستیی ئەو زانیارییانە پشتڕاستبکەنەوە، جگەلەوەی لایەنی پۆڵەندی بەتەواوەتیی ئەوەیان ڕەتکردۆتەوە کە بابەتی لەوشێوەیە ڕوویدابێت.