عێراق ژمارەیەکی جیاوازی ڕێژەی بێکاریی بڵاودەکاتەوە

کوردستان

05/07/2022‌ 499 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە پێی ڕووپێوییەكی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕێژەی بێكاری گەیشووەتە ئاستی 16.5% .

خالد بەتال نەجم وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنجامی ڕووپێوییەكی وەزارەتەكەی بۆ هێزی كار بڵاوكردەوە كە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2021 لەلایەن ناوەندی ئامار و بە هەماهەنگی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدراوە، تیایدا ڕێژەی بێكاری گەیشووەتە ئاستی 16.5%.

ئەوەش بووەتە جێگەی پرسیار، چونکە لە چەند مانگی ڕابردوودا هەمان وەزارەت ڕوپێوییەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕێژەی بێکاریی لە عێراق زیاتر لە 30٪ بوو.
بە پێی ڕووپێوییەكە، كەسانی تەمەن 15 ساڵ 64% ی كۆی دانیشتوان پێكدەهێنن، كە 50% یان نێر و 50% یان مێن.

لە ڕوپێوییەکەدا توێژی گەنجانی تەمەن 15 بۆ 24 ساڵان 21٪ و تەمەن 24 ساڵ بۆ سەرەوەش 43٪ی دانیشتوان پێكدەهێنن.