ریاڵ مەدرید گرێبەستێکى گرنگ ئەنجام دەدات

وەرزش

10/07/2022‌ 509 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یانەی ریال مەدرید بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەرازیلی نوێ بکاتەوە.
 رۆژنامەکنى ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە یانەى ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بوو لە نوێکردنەوەى گرێبەستى ڤینیسیۆس جونیۆر و تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢٧ بەردەوام دەبێت لەو یانەیە.

ڤینیسیۆس لە هاوینی 2018 لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی چووە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، گرێبەستی یاریزانە تەمەن 21 ساڵانەکەش لەگەڵ یانەی شاهانە لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت. 
ڤینیسیۆس دوای گەڕانەوەی لە پشووی هاوینە گرێبەستە نوێیەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی پایتەختی ئیسپانیا واژۆکردووە.
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستە نوێیەکەی ئەستێرەی بەرازیلی یەک ملیار یۆرۆیە. بڕیاریشە پاڵەوانی ئیسپانیا وادەی گونجاو دیاری بکات بۆ ئەوەی بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس ئاشکرا بکات.