كەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی گەرمای ڕاگەیاند

کوردستان

12/07/2022‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەكات، لە سبەینێوە پلەکانى گەرما بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕوو لە بەرزبونەوە بكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەهۆى کاریگەرى درێژبونەوەى نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى ساڵانە و هاتنى شەپۆڵى گەرما بۆ سەر ناوچەکەمان، پێشبینى دەکرێت لە سبەینێ بە دواوە تا 17ی مانگ، ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت و خێرایى با لەسەرەخۆبۆ مامناوەند دەبێت پلەکانى گەرما ڕوولە بەرزبونەوە دەبێت بە چەند پلەیەک.

كەشناسی پێشبینی دەكات، پلەكانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانى هەرێم هەولێر لەنێوان 45-47 پلە دەبێت وسلێمانى 42-45 پلە وە دهۆک 42-44 پلە وە کەرکوک 46-48 پلە دەبێت و هەڵەبجە 44-46 پلە،  ئیدارەى گەرمیان 46-48 پلە دەبێت وە ئیدارەى ڕاپەڕین 42-45 پلە وە قەزاى سۆران 44-46 پلە دەبێت. 

س.س