شارپرێس:
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارەزایەکی
بواری بۆشایی ئاسمان، ئەمرۆ یەکشەممە تەنێکی ئاسمانیی کە ئەوەندەی باڵەخانەیەکی
هەوربڕ دەبێت، بەشێوەیەکی مەترسیدار لە زەویی نزیک دەبێتەوە.
دوکتۆر شەرەف سوفیانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئاسۆی
زانستی گەردوونناسی لە میسر هۆشدارییداوە لەوەی کە ئەمرۆ یەکشەممە تەنێکی ئاسمانیی
کە ئەوەندەی باڵەخانەیەکی هەوربڕ دەبێت لە خولگەی زەویی نزیک دەبێتەوە.
بەوتەی سوفیانی کە پشتی بە
زانیارییەکانی پێگەی livescience بەستووە، بەردە ئاسمانییەکە درێژییەکەی 88 مەترە، واتە ئەوەندی هەوربڕێکی 50 نهۆمی، باسی
لەوەشکردووە کە تەنە ئاسمانییەکە رۆژی یەکشەممە تا مەودای 6 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویی نزیک
دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریکی (ناسا) ئەم بەردە ئاسمانییەکە کە بە 2022ky4 ناسراوە، ساڵی 1948 و ساڵی 1959 بێ هیچ مەترسییەک لە زەویی
نزیکبۆوە، هەروەک ساڵی 2048 یش جارێکی
تر لە زەویی نزیک دەبێتەوە.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی