ئەوکەسانە کامەن کە نابێت شوتی بخۆن؟

تەندروستی

04/08/2022‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پسپۆڕێکی بواری خۆراکیی ڕوسیی هۆشدارییداوە لەوەی کە هەندێک کەس هەیە نابێت شووتی بخوات، بەوپێیەی لێکەوتەی نەرێنی لەسەر تەندروستییان دەبێت.

ڤیکتۆریا  ئیگۆرۆڤا خانمە پسپۆڕی بواری خۆراکیی ڕوسیی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیک" وتویەتی:"بەگشتیی نابێت شەوانە شوتی بخورێت، هەروەک ئەو منداڵانەشی تەمەنیان لەساڵێک کەمترە نابیت شوتیان پێبدرێت".

بەوتەی ئیگۆرۆڤا واباشترە ڕۆژانە لە 4 قاشە شوتی زیاتر نەخورێت، لەبەرئەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی دروستکردنی گرفت لەکۆئەندامی هەرس‌و پڕۆسەی زیندەپاڵ، لەوبارەیەشەوە دەڵێت:"بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی شوتی ڕێژەیەکی زۆر لەشەکری لەخۆگرتووە، بۆیە باشترە ڕۆژانە لە500 گرام زیاتر نەخورێت، واتە 3 بۆ 4 پارچە، لەبەرئەوەی گرفت لەکۆئەندامی هەرس‌و میتابۆلیزمدا دروستدەکات".

هەروەک ڕێنمایی نادرێت منداڵانی خوار یەک ساڵی شوتیان پێبدرێت، تاوەکو سێ ساڵیش بەئاگاییەوە پێیاندەدرێت، واتە ڕۆژانە لە50 بۆ 80 گرام زیاتر نەبێت، جگەلەوەی باشترە شەوانەش شوتی نەخورێت، لەبەرئەوەی میزپێکەرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سودو زیانەکانی شوتی دەکەوێتەسەر فاکتەرەکانی وەک پێگەیشتن، ئەو بڕەی دەخورێت، دۆخی گەشەکردنی‌و بوونی نیترات.

دەشڵێت:"نابێت ئەوانەی بەدەست نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، بەردی میزو نەخۆشیی شەکرەوە دەناڵێنن شوتی بخۆن یان دەبێت زۆر بەئاگاییەوە بیخۆن".

و: ئاکۆ ئاڵی