شارپرێس:
وتەبێژی ده‌سه‌ڵاتى تاڵیبان له‌ئه‌فغانستان له‌ڕێگه‌ى ئاشكراكردنى چه‌ند زانیارییه‌كه‌وه وه‌ڵامى ئه‌مریكا ده‌داته‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "جۆره چه‌كێك به‌كارهاتووه هەموو شتێکى لەناوبردوەو ته‌رمى زه‌واهیریش تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى 2ى ئه‌م مانگه، جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى وتارێكى دورودرێژه‌وه ورده‌كارییه‌كانى كوشتنى ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریى ڕێبه‌رى قاعیده‌ى له‌ناو ئه‌فغانستان ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "دەزگا هەواڵگرییەکانمان ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شوێنی زەواهرییان دەستنیشانکرد کە چووبووە ناوەڕاستی کابول بەمەبەستی گەیشتن بەئەندامانی خێزانەکەی، پاشئەوەی بەوردی چاودێریکراو بەڵگەی ڕوون لەسەر شوێنەکەی هەبوو، فەرمانم کرد بەوردی لێی بدرێت‌و دواتریش ته‌رمه‌كه لەمەیدانی شەڕەکە دوربخرێتەوە".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌رو دواى پێنج ڕۆژ، زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ئاشكرایكرد، "ته‌رمى زه‌واهیرى نه‌براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ئه‌فغانستان‌و هیچ تەرمێکیش لەشوێنەکەى زەواهیرى نەدۆزراوەتەوە".
ده‌شڵێت:"تائێستا هیچ تەرمێک لەو شوێنەى كابول نەدۆزراوەتەوە کە موشەکەکەی ئەمریکا لێیداوە".
ئه‌گه‌رچى له‌وتاره‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریدا وتى:"پلانی ورد دانرا بەمەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی زیانگه‌یاندن بەخەڵکی سیڤیل، ئاگادارکرامەوە بەوەی بارودۆخەکە گونجاوەو منیش ڕەزامەندی کۆتاییمداو ئەرکەکە سەرکەوتوو بوو، هیچ کەسێک لەئەندامانی خێزانەکەیی‌و ده‌وروبه‌رى بیناكه‌ش نەکوژران‌و زیان بەر خەڵکی سیڤیلیش نەکەوت".
له‌و ڕووه‌وه زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، "لەهێرشەکەدا چەکێک بەکارهێنراوە، هەموو شتێکى لەناوبردووەو ئاسه‌وارى هیچ شتێك نه‌ماوه‌و دیار نییه له‌و بینایه‌دا".
زه‌واهیرى كێیه؟
ئەیمەن محەمەد ڕەبیع زەواھیری، لە19ی حوزەیرانی 1951 لەمیسر لەدایکبووە،
سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدەیەو دوەمین ئەمیری جیھادی ئیسلامیی میسرە، ھاوسەرو
سێ لەو شەش منداڵەى هه‌یبوو، لەھێرشەکانی ساڵی 2001ی ئەمریکا لەقەندەھاری
ئەفغانستان کوژران، دوای کوژرانی ئوسامە بن لادن لەلایەن سەربازانی
ئەمریکاوە له2011، زه‌واهیرى بووە سەرکردەی قاعیدە.
زەواهیری لەلیستی داواکراوترین کەسەکانە لەوەزارەتی دادی ئەمریکا کە
تۆمەتبارە بەکوشتنی هاوڵاتیی ئەمریکی لەدەرەوەی خاکی ویلایەتە
یەکگرتووەکان، پلاندانان بۆ کوشتنی هاووڵاتییانی ئەمریکی، هێرشکردنەسەر
دامەزراوە فیدراڵییەکانی ئەمریکا کە گیانلەدەستدانی لێکەوتووەتەوە.
لەساڵی (1974 تا 1977) لەسوپای میسر سەرباز بووه‌و لەبنەڕەتیشدا سەر بەهۆزی
تاربییە، باوکی لەبنەماڵەیەکی ئەکادیمی بووەو زۆربەی کەسانی بنەماڵەکەی
پسپۆڕ‌و پزیشک‌و کەسانی ئەکادیمی بوون.
لە1988وە پەیوەندیی بەقاعیدەوە کردووەو یەکێکبووە لەوانەی کە لەساڵی 1980و
بەتۆمەتی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەنوەر سادات، سەرۆکی ئەوکاتی میسر
دەستگیرکراوە.
زەواهیری چوارجار هاوسەرگیریی کردووەو یەکەم هاوسەرگیریی لەساڵی 1978 بووە،
بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەی حەوت منداڵە کە چواریان کچن، زەواهیری
لەڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک گروپی جیهادیی میسری، مەکتەب خەدەمات،
دوایین ڕێکخراویشیان کە قاعیدە بووە، کاریکردووە. لەساڵی 1998 ڕێکخراوی
گروپی جیهادیی میسری بردە نێو قاعیدەو یەکیانگرت.
ش.هـ