شارپرێس:
سهرۆكی ئهمهریكا، رێککەوتنی ئهندامبوونی فینلەندا و سویدی له هاوپهیمانی ناتۆ پهسهندكردو دەشڵێت" ئێستا ناتۆ بە فینلەنداو سویدەوە زۆر بەهێزترە".
جۆ بایدن سهرۆكی ئهمهریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند، کار دەکەین بۆ ئەوەى ناتۆ فراوانتر بکەین و دەرگاش بۆ هەر وڵاتێک کراوەیە بیەوێت ببێتە ئەندام کە مەرجەکانی ئەندامبوونی تێداههبێت.
سەرۆکى ئەمریکا ئاماژەى بەوە کرد، سوید و فینلەندا دوو وڵاتی خاوەن هێزن و مەرجەکانی ئەندامبوونی ناتۆیان هەیە، ئەوەش کاری ئەندامبوونەکەیان ئاسانتربوو، بۆیە ئیستا ناتۆ لە جاران بەهێزترە، دەشڵێت" لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان پلانی کارکردنى داهاتوو دادەڕێژین".
بایدن جەختیکردەوە، کەس ناتوانێت زیان بە ناتۆ بگەیەنێت، چونکە بەر لە هەرشتێک رووبەرووی مەترسی و هێرشەکان بدەنەوەو ناهێڵن زیانیان پێ بگات.
هەر لە وتەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا وتى، پوتین زۆر هەوڵیدا کە ناتۆ بچوک بکاتەوە، بەڵام نەک بچوک نەبۆوە، بەڵکو دوو ئەندامی دیکەش زیادبوون.
لە قسەکانیدا سەرۆکى ئەمریکا ئاشکرای کرد، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی هێڵی بەرگری رۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێزتر دەکەن و لە ئەوروپا بەرەنگاری ئالنگارییە نوێیەکان دەبنەوە.
مانگی حوزەیرانى رابردوو بە فەرمى رێککەوتنى ئەندامبوونى فینلەنداو سوید لە هاوپەیمانى ناتۆ واژوو کراو تورکیاش کە دژایەتى ئەندامبوونى ئەو دوو وڵاتەی دەکرد بە چەند مەرجێک رازی کرا، بەڵام دوای رێککەوتنەکەو پابەندنەبوونى ئەو دوو وڵاتە بە چەند مەرجێکى تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەڕەشەی ئەوەى کرد کە رازیبوونی بە ئەندامبوونى فینلەنداو سوید هەڵپەسێرێت.
لەم ماوەیەدا هەریەکە لەسەرۆکى تورکیاو وەزیری دەرەوەو وەزیرى بەرگری و نوێنەری تورکیا لە ناتۆ ئەوەیان راگەیاند کە فینلەنداو سوید پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون و داواکاری تورکیایان پشتگوێخستووە.
س.ھ