دەروازەکانی چوونەژوورەوە بۆ ناوچەی سەوز داخران

عیراق

12/08/2022‌ 711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند دەروازەیەکی چوونەژوورەوەی ناوچەی سەوزیان لە بەغدای پایتەختی عێراق داخست، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو خۆپیشاندانانەی بڕیارە ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوە بچن.

بریارە ئەمڕۆ هەینی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چەند دەروازەیەکی چوونەژوورەی ناوچەی سەوزیان داخست بەمەبەستی رێگری لە دروستبوونی گرژی و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەراندا کە بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدرییەکان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

 چوارچێوەی هەماهەنگی و شیعەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى کاتژمێر پێنجی ئێوارە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن لەناوجەرگەی ناوچەی سەوزی بەغدا و هاوکات لەگەڵ ئەوەدا، سەدرییەکان بانگەوازیانکرد بۆ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکان لە هەمان کاتدا.

هێزە ئەمنییەکانیش وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆنترۆڵکردنى خۆپیشاندانەکان و رێگری بۆ چوونە ناو دامەزراوەکانى حکومەت و پەرلەمان هێزێکى زۆری ئەمنییان بڵاوەیان پێکراوە.

س.هـ