پەیامێك لە نوری مالیكییەوە

عیراق

12/08/2022‌ 1952 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس


سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران ئەمڕۆ سەلماندیان کە شەقام بە تەنها هی کەسێک نییە بە ئارەزووی خۆی بیجوڵێنێت.


نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکی سەرەکییە لە چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێکی، لەبارەى خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوکردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق بەڕێوەچوو.

لە پەیامەكەیدا دەڵێت: بەشداری گەورەی خەڵکی لەگەڵ هەڵوێستەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی ڕوونی نارد، كە جەماوەری عێراق بە هەموو ئاراستەكانیانەوە دەیانەوێت بەرگری بکەن لە شەرعیەتی دەوڵەت و پاراستنی دامەزراوە دەستووری و یاسادانان و دادوەرییەکان بکەن. 

مالیكی دەشڵێت: خۆپێشاندانەکان بەڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە شەقامەکە ناتوانرێت لەلایەن لایەنێکەوە بەسەر لایەنێکی دیکەدا کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵکو گۆڕەپانێکە بۆ بەشداری و وەڵامدانەوەی هەموو شتێک کە دەستووری و ڕەوایە.

س.س