شارپرێس:
نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکات، ئەوەش لەدوای ئەوە دێت ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی کرد.
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، "كەلـله‌ره‌قیی بۆچییه، له ئه‌نجامدا ئێوه به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌چن، كه‌واته چاوه‌ڕیی چی ده‌كه‌ن".
سروە عەبدولواحید وتیشی "ئێمه له (نه‌وه‌ی نوێ) داوای سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له به‌غداد به‌به‌شداری سه‌رۆكی هه‌موو كوتله براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌ئاماده‌بوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوی پێویست بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دانانی نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ قۆناغی به‌ر له هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كارییه‌كانی".
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازیی‌و گۆڕانکاریی ڕاستەقینەو باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی ھەمولایەنەکان ڕێکبکەون‌و بەڵێنی ئەوەشبدەن کە بەئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ڕازیدەبن وەک خۆیی‌و ئەزمونی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوی عێراقیش دوبارە نەبێتەوە".