نرخی ئەمڕۆی نەوت بزانە

ئابوری

14/08/2022‌ 346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی بۆرسەى بازاڕی جیهانی نەوت، نرخى نەوت تاڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە بەراورد بە رۆژانى رابردوو کە لە خوار ١٠٠ دۆلارەوەیە.

ئەمڕۆ یەک شەممە لە کاتى کردنەوەى بازاڕی بۆرسەى بازاڕی جیهانى نەوت یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٩٨ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٢ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

سەرەتای ئەمساڵ نرخى نەوت بەشێوەیەکى خێرا بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینی و بۆ هەر بەرمیلێک نەوت ١٣٠ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دواتر بەهۆی چەندین هۆکاری سیاسی و ئابورییەوە بەتایبەت جەنگی روسیاو ئۆکرانیا دواتر نرخەکەی کەمێک هاتەوە خوارەوە، بەتایبەت بەڵام هەر بە بەرزی مایەوە و سەروی ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

س.هـ