مێشولە زیاتر حەزدەکات زیاتر گاز لەو جۆرە کەسانە بگرێت..بزانە تۆ لەو جۆرە کەسانەی؟

هەمەڕەنگ

06/09/2022‌ 1234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەوەی زانراوە ئەوەیە کە مێشولە بەیەک پلە حەز بەگازگرتن لەهەموکەس ناکات، لێکۆڵینەوەکانیش ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە، ئەو بابەتە هەروا هەڕەمەکیی نییە، بەڵکو مێشولە لەوبابەتەدا وردەو بەشێوەیەک گریمانەی پێوەدانی مێشولە یان پێوەنەدانی بابەتێکە پێشوەختە لەجیناتەکانی مرۆڤدا پرۆگرام کراوە.

لەلێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر 18 دوانەی هاوشێوە، کە لەڕوی جینییەوە لەیەکچوو بون، لەگەڵ 19 هاوسەری دوانە کە لەڕوی جینییەوە جیاوازبون کراوە، هەر دوانەیەکیش پێکهاتەیەکی جیناتیی تەواو جیاوازیی لەوەی تر هەبوە.

ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست، حەزی پێوەدانی مێشولەکان لەو دوانانەی کە لەڕوی جینییەوە لەیەکچوبون زۆر لەیەکەوە نزیک بوە، بەڵام بۆ ئەو دوانانەی کە جیناتیان جیاواز بوە ڕێژەی حەزی مێشولەکان بۆ پێوەدانیان جیاوازبوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە جینات کاریگەریی هەیە لەسەر گریمانەی بەرکەوتن بەگازگرتنی مێشولە.

توێژەران بەسەرپەرشتیی "جەیمس لۆگان" لەکۆلێژی لەندەن بۆ تەندروستیی‌و پزیشکیی کەمەرەیی وتویانە:"مێشولە زیاتر حەز بەگازگرتن لەو ئافرەتانە دەکەن کە دووگیانن، هەروەک پێدەچێت کەسانی قەڵەوو ئەوانەی پلەی گەرمی جەستەیان بەرزه‌ زیاتر بەلای مێشولەکانەوە سەرنجڕاکێش بن بۆ گازلێگرتن".

و: ئاکۆ ئاڵی