ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەیان زیاد دەبێت..قەیرانی دارایی خوێندکاران لە خوێندن دووردەخاتەوە

کوردستان

13/09/2022‌ 771 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حەیدەر بچووکترین فرۆشیاری نێو بازاڕەکەیە، تەمەنی زۆر لەئێستا بچوکتربوو کە بژێوی ژیان و ئاوارەی ناچاری کارکردنی کرد
حەیدەر،منداڵێکی ئاوارەی خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە. بە هۆی جەنگەوە ئاوارە بووە لە زیدی خۆی ئەو دوو ساڵە دابڕاوە لە خوێندن ولە نێو بازاڕدا سەرقاڵی کارکردنە.

لەم ساڵانەی دوایدا بە هۆی قەیرانی دارایی و بێ هیوابوون لە دواڕۆژ و دامەزراندن زۆرێک لە قوتابیان وازیان لە خوێندن هێناوە دەیان مێردمنداڵ هەیە لە ئێستادا لە بری نێو خویندنگاکان لە بازاڕی کاردا دەبینرێن.

ناوەندە پەروەردەییەکان ئەوە ناشارنەوە کە لێشاوێک لە قوتابی دەستبەرداری قوتابخانە بووە، هۆکارەکانیشی بۆ بایکۆتی دوو ساڵەی مامۆستایان و بەرزبونەوەی ڕێژەی هەژاری و قەیرانی دارایی و گرفتەکانی پەروەردە و فێرکردن و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەندین کیشەی دیکە دەگەڕێننەوە.

لە ساڵانی ڕابردوادا لە خێزانێکدا چەند کەسێکی کەمیان خویندەواری هەبوو بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی چونە بەر خوێندن هەڵکشا و ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان کورسی بەتاڵی لێ نەما،ئەوەی جێگای سەرنجە کە دۆخەکە خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە و وازهێنان لە خوێندن دەبێتەوە بە دیاردە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش،وازهێنان لە خویندن بە مەترسی دەبینێت بۆ سەر ئایندە و بەرەوپیشچوونی زانستی.

وازهێنان و دابڕان لە خوێندن پەیوەست نیە بە شارێکەوە بەڵکو لە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا ئەو حاڵەتە دەبینریت،و لە ئاستی سەرەتای تاوەکو ئاستی دوانەوەندیش هەیە کە دادەبڕین لە خویندن،ئەگەر ئەو حاڵەتە لای بەرپرسانی حکومەت و پەروەردە وەکو زەنگێک نەبینرێت ئەوا دوور نیە لە داهاتوودا داتای مەترسیدار لە سەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری ئاشکرا بکریت