شارپرێس:
دواى كوژرانى ژینا ئه‌مینى كچه كوردى شارى سه‌قز، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ماوه‌ى 21 ڕۆژه له‌ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستاشدا خۆپیشاندان له103 شار‌و مانگرتنیش له43 زانكۆی ئێران به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ڕایده‌گه‌یه‌نن، خۆپێشاندانه‌كانی ئێران نه‌ك كه‌مینه‌كردوه، بگره له‌په‌ره‌سه‌ندندان‌و دوایین زانیاریش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، خۆپیشاندان له103 شار به‌رده‌وامه‌و له43 زانكۆی ڕۆژهه‌ڵات‌و ئێرانیش مانگرتن به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، شه‌وی ڕابردوو له‌ناوچه‌ی ته‌جریش له‌تاران، خه‌ڵك ڕژاونه‌ته‌سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و دژی حكومه‌ت دروشمی وتۆته‌وه، هاوكات له‌كامیارانی ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانیش پۆلیس ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی له‌خه‌ڵك كردوه‌و له‌زاهیدانی سیستانی به‌لوجستانیش حكومه‌ت بارى نائاسایی‌و دۆخی جه‌نگی ڕاگه‌یاندوه.
ئه‌وه‌ش زانراوه له‌شاره گه‌وره‌كانی كوردستان‌و ئێران وه‌ك (ئه‌سفه‌هان، مه‌شهه‌د، تاران، كه‌ره‌ج، سه‌قز، مه‌ریوان‌و سنه) زۆرترین ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندان هه‌یه.
ئاژانسه جیهانیه‌كانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، له‌شارى ته‌برێزى ئێران كه شارێكی تورك یان ئازه‌رینشینه، خه‌ڵك دژی حكومه‌ت ڕاپه‌ڕیون‌و وتویانه، (له‌كوردستانه‌وه تا ته‌ورێز، هه‌ژاری‌و گه‌نده‌ڵی‌و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی به‌رده‌وامه‌و پێویسته كۆتایی به‌و سته‌مه بهێنرێت).
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌وڵاتى نه‌رویجه ئاشكرایكردوه، تائێستا 154 كه‌س له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئێران كوژراون، ئه‌مه له‌كاتێكدا ته‌نها له‌شارى زاهیدان 80 كه‌س كوژراون‌و له‌شاره‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتیش نزیكه‌ى 23 كه‌س كوژراون.
ژینا (مه‌هسا) ئه‌مینی كچه كوردێكى خه‌ڵكى شارى سه‌قز بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ڕۆژى 13ى مانگى ڕابردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى خانه‌واده‌كه‌ى چونه تاران، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی ئادابى ئێرانه‌وه به‌پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێساكانی باڵاپۆشی ده‌ستگیركراو دواتریش به‌بێهۆشی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌و دوای سێ ڕۆژ مانه‌وه له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا.
هاوكات ڕۆژی 17ى مانگى ڕابردوش به‌به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له‌دانیشتوانی سه‌قزو شاره‌كانى دیكه‌ى ڕۆژهه‌ڵات ته‌رمی ژینا ئه‌مینى به‌خاكسپێردراو 19ى مانگیش مانگرتنی گشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو، هاوكات له‌یه‌كی ئه‌م مانگه‌شدا دوای كه‌متر له‌دوو هه‌فته، دوه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ش.هـ