دەمیرتاش دەخرێتە ناو درامەیەکی هاوبەشی چینی ـ تایوانی

هەمەڕەنگ

02/11/2022‌ 3955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە لەسەر تۆمەتی پشتیوانیکردنی له‌په‌كه‌كه‌ لەزیندانی تورکیادایە، لەنوێترین کاری درامی سەکۆی جیهانیی نێتفلێکس دەردەکەوێت.


لەئەڵقەی یەکەمی کارێکی درامی نوێی سەکۆی نێتفلێکس، بەناوی پارچەیەک لەیادەوەرییەکانی (Shards Of Her)، کە بەرهەمێکی هاوبەشی چینی‌و تایوانییە، کتێبی "سەحەر"دەردەکەوێت کە یەکێکە لەکۆمەڵە چیرۆکەکانی سەڵاحەدین دەمیرتاش.

سەحەر كۆمەڵە چیرۆكێكی ڕیالیزمی سەڵاحەدین دەمیرتاشەو پێكدێت لە12 چیرۆك کە تائێستا بۆ زیاتر لە15 زمانی زیندوی جیهان وەرگێڕدراون، بەگشتیی چیرۆکەکان هێڵێكی گشتی فێمینیزمی‌و كۆمەڵایەتیی‌و سۆزداریانەیان هەیەو نوسەر كاریكردوە بۆ لێدان لەنەریتی چەقبەستوی پیاوسالاریی‌و گۆڕینی یاسا كۆمەڵایەتییەكان.

هەرچەند دادگای باڵای تورکیاو دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشیان داوە، بەڵام بەبڕیاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ناوبراو هەر لەزینداندایەو ڕێگە نادرێت بڕیاری دادگا جێبەجێبکرێت.

و: ئاکۆ ئاڵی