شارپرێس:
ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم لەکۆبونەوەی 26ی مانگى ڕابردویدا بەنوسراوێک ئاماژە بەپرسى پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران‌و مامۆستایان ده‌كات، چالاكوانێكیش له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌وه هۆشداریی به‌حكومه‌ت ده‌دات‌و ده‌ڵێت:"ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌و بۆته بڕیاره سه‌قه‌ته‌و به‌شێكه له‌پرۆسه‌ى به‌حزبیكردنى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و جێگه‌ى قبوڵكردن نییه".
بەگوێره‌ى بڕیارێكى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم کە ڕۆژى 26ی10ی 2022 ده‌رچووه، سه‌باره‌ت به‌پرسى پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئاماژه به‌وه‌كراوه، پلەبەرزکردنەوە دەبێ بەپێی پێوەرو بنەماکانی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە بکرێت‌و پلەبەرزکردنەوەش لەسەر بنەمای لێهاتویی فەرمانبەر دەکرێ، ئەویش بەگوێره‌ى ڕکابەری بێ‌و شەش مانگیش دوای پێدانی پلەکە لەژێر تاقیکردنەوەدا دەبێ.
هه‌روه‌ك له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، نابێ پلەبەرزکردنەوە تەنها پشت بەتەواوکردنی ڕاژە ببەسترێ (واتا پێشتر کە فەرمانبەرێک دوای چوارساڵ یان کەمتر زیاتر مافی پلەبەرزکردنەوەی هەبوو، ئەوە نامێنێ)، هه‌روه‌ك بەگوێره‌ى بڕیارەکە، لەوەزارەتەکان بەفەرمانی وەزیر لیژنەیەک پێکدێت بۆ پاڵاوتنی ئەو فەرمانبەرانەی شایستەی پلەبەرزکردنەوەن‌و باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئەو بڕیارانە بەپێی پڕۆژەیەک لەساڵی داهاتودا 2023 لەلایەن ئەنجومەنی گشتی ڕاژەوه جێبەجێدەکرێن.
له‌وباره‌یه‌وه عوسمان گوڵپى چالاكوان له‌لێدوانێكدا بۆ شارپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "دڵنیام ته‌واوى مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌ت قسه‌یان هه‌یه‌و به‌بڕیارێكى زۆر سه‌قه‌ت ناوى ده‌به‌ن‌و دێنه‌ده‌نگ".
وتیشى:"له‌به‌رئه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌یاسا ڕێكخراوه‌و ئه‌نجومه‌نى ڕاژه ناتوانێت به‌بێ ئه‌و یاسایه ده‌ستكاریى بكات، بۆیه پێموایه ئه‌وانه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌یان ده‌ركردوه، له‌یاسا تێنه‌گه‌یشتون، ئه‌وه‌شى كراوه‌و بۆته بڕیار، به‌هه‌موو پێوه‌رێك كارێكى نایاساییه".
به‌بۆچونى مامۆستا عوسمان گوڵپى، "ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌رچوه له‌باره‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌وه، مافى هه‌موو له‌فه‌رمانبه‌ر وه‌رده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك وتم نایاساییه، چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌ڵات بدرێته ده‌ست په‌روه‌رده‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان‌و مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران چاویان له‌ده‌ستى ئه‌وان بێت‌و بۆ ئه‌وه‌ى پله‌یان به‌رزبێته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئه‌وه ده‌گوزه‌رێت هه‌ڵسه‌نگاندنێكى زۆر سه‌قه‌ته، چونكه بیرمان نه‌چێت، به‌شێكى زۆرى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له‌سنورى زۆنى سه‌وزو یه‌كێتین‌و له‌زه‌ردیش هه‌موى پارتین، كه‌واته پرۆسه‌ى به‌حزبیكردنى فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایان ده‌ستى پێكرده‌وه به‌ناوى پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "ئه‌م بڕیاره‌ى ده‌رچوه به‌ناوى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران‌و مامۆستایان خزمه‌تكردنى حزبه‌و ناچاریان ده‌كات به‌جۆریكى تر ببنه حزبى، به‌ڕاستى ئه‌مه هه‌روا به‌ئاسانى تێناپه‌ڕێت‌و كاردانه‌وه‌ى توند به‌دواى خۆیدا دێنێت‌و زۆر خراپه‌و هیچ كه‌سیش پێى دڵخۆش نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆر ڕونه، سه‌رپێیانه دیراسه‌كراوه".
بڕیاری ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی لەساڵی 2016وە دەرچوەو زیاتر لە 425هەزار فەرمانبەر پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە.
ش.هـ