شارپرێس:
دیدارى فه‌نجانجه له‌لایه‌ن ده‌زگاى میدیایی شارپرێس بۆبه‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى جینۆساید‌و به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاوى دژى كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت، توێژه‌رێكى بوارى بوارى جینۆسایدیش ده‌ڵێت:"له2%ى خه‌ڵكى هه‌رێم به‌ر چه‌كى كیمیایی كه‌وتون".
به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ‌و توێژه‌رى بوارى جینۆساید، به‌پاڵپشتى‌و هاوكاریی ده‌زگاى میدیایى شارپرێس، دیدارى تایبه‌تى فه‌نجانجه له‌هۆڵى ڕامادا به‌به‌شداریی میوانێكى زۆر له‌شارى سلێمانى ده‌ستى پێكرد.
ئیراد مه‌نوچه‌ر توێژه‌ر له‌بوارى جینۆساید‌و ئه‌ندامى یه‌كێتى نوسه‌رانى جینۆساید له‌دیداره‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، "له2%ى خه‌ڵكى باشورى كوردستان به‌ر چه‌كى كیمیایی كه‌وتون
به‌تایبه‌ت گازى خه‌رده‌ل".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش بۆ ساڵانێكى زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه به‌ركه‌وته‌ى گازه‌كه‌ن ده‌مێنێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره بۆسه‌ر جیناتیان دروستده‌كات".