وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم کارکردنی بە غازی شل راگرت

کوردستان

23/11/2022‌ 324 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس؛
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم لەنوسراوێکدا ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەلامەتی گیان و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگەو بەشە ناوخۆییەکان و دامەزراوەکانی دیکەیدا، لە نوسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارکردنی بەسیستمی غازی شل لەسەرجەم دامەزراوەکانی ڕاگرت.

لەنوسراوەکەدا هاتووە "پێویستە بەزوترین کات و زۆر بەوردی بەدواداچون بۆ هەمو ئەو سیستمانە بکرێ، کە بەمەبەستی ئامادەکردن یان گەرمکردنەوەی خواردن بەکاردێن و لە سەلامەتی دڵنیا ببنەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لە ماوەی (٣) سێ ڕۆژدا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆ و پەیمانگەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئامادە بکەن".

باس لەوەشکراوە "دەبێت هەمو ئەو سیستمانەی بەمەبەستی ئامادەکردن و گەرمکردنەوەی خواردن لەسەر هەمو زانکۆ و پەیمانگە و دامەزراوەکانی سەر بەوەزارەت و لە بەشە ناوخۆییەکان بەکار دێن، پێویستە ڕێگەپێدانی بەرگری شارستانیان هەبێت و مۆڵەتی دانانی هەبێت و لە لایەن کۆمپانیاکان".

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "لە حاڵەتی کەمتەرخەمی و جێبەجێنەکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە لایەنی کەمتەرخەم ڕوبەڕوی یاسا دەبێتەوە".

بەپەلە