یەكێتی ئەوروپا: مەترسی زیادبوونی قوربانیان لە غەززە هەیە

جیهان

07/05/2024‌ 148 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ڕۆژی سێشەممە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا هۆشداریی دا لە بەرامبەر هێرشی سەر ڕەفەح و ترسی زیاتری كەوتنەوەی قوربانیی مەدەنی.

 ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، “سەرەڕای هەموو داواكارییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریكا و وڵاتانی ئەندامی یەكێتیی ئەورووپا، هێرش بۆ سەر ڕەفەح دەستیپێكردووەتەوە و هەمووان داوا لە  بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل  دەكەن كە هێرش نەكاتە سەر رەفەح.

ناوبراو درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: ترسم هەیە جارێكی تر ئەمە ببێتە هۆی زیانی گیانی زۆر لەناو خەڵكی سڤیل.
 ئاماژەی بەوەشكرد، "هیچ ناوچەیەكی ئەمن لە غەززەدا نییە".

بەپەلە