میدیای تورکی: بەمنزیکانە هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێدەکات

کوردستان

27/11/2022‌ 10844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

میدیاى توركى ئاشكرایكرد، ئۆپەراسیۆنی وشکانیی هێزە سەربازییەکانی تورکیا دژ بەڕۆژئاوای کوردستان لەماوەیەکی نزیکدا ئەنجامدەدرێت، وه‌زیرى به‌رگرى توركیاش په‌یامێكى ئه‌مریكا بۆ وڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی تورکی لەزارى خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیاوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، لەکۆبونەوەیەکی داخراوی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەدا باس له‌وه‌كراوه‌، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی وشکانیی سوپای تورکیا لەنزیکترین کاتی گونجاودا دژ بەڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدرێت.

وتوشیه‌تى:"نەتوانرا پشتگیریی پێویست لەلایەن هەردوو وڵاتی ڕوسیاو ئەمریکا سەبارەت بەئۆپەراسیۆنی ئاسمانی "چنگ-شمشێر" لەباکوری سوریا بەدەستبهێنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدرا و سەرکەوتووبوو.

ئاكار باسى له‌وه‌شكردوه‌، ئەمریکا ڕەخنەی لەهێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لەسوریا گرتوەو هۆشدارییشی بەتورکیاداوە بەوەی، نابێت هێزەکانیان داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، بەوپێیەی ناوچەکە بەفەرمیی لەژێر کۆنترۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.

لە20ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی فراوانی بۆسەر چەندین ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا لەناویاندا وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو پاڵاوگەکانی نەوت، هەروەک سەرۆکی ئەو وڵاتەش بەدورینەزانی کە دوای هێرشە ئاسمانییەکان، هێرشی وشکانیش بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کورد لەڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامبدرێت.

مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دوێنێ ئاشكرایكرد، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەوشاره‌یه، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكاو ئێران دژی ئۆپەراسیۆنه‌كانى تورکیان‌و له‌ئێستاشدا ئەمریکا مه‌كگۆركى ناردۆته‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان ڕابگیرێن".

بەپەلە