شارپرێس:
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕێك پاره له‌موچه‌ى كارمه‌نده‌كان ده‌بڕدرێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش له‌شارپرێسه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه له‌كارمه‌ندان ناچاریی نییه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراون، مانگانه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نوسینگه‌كانى زانیاریی پارێزگاى سلێمانى‌و له‌موچه‌ى كارمه‌نده‌كانى پێنج هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت‌و باس له‌وه‌شده‌كرێت، وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر بڕیارى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌یه.
شارپرێس به‌دواداچونى بۆ ئه‌و پرسه كرد، عه‌مید تاڵیب عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رى نوسینگه‌كانى زانیاریی پارێزگاى سلێمانى تایبه‌ت بۆ شارپرێس قسه‌یكردو ڕایگه‌یاند، "وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌یه ڕاسته، به‌ڵام ئاره‌زومه‌ندانه‌یه نه‌ك به‌زۆر".
زیاتر ڕونكردنه‌وه‌یداو ڕایگه‌یاند، "پاره‌یه‌كى زۆرى پێداویستیه ڕۆژانه‌ییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى‌و نوسینگه‌كانمان قه‌رزارین‌و نه‌سریه‌ى مانگانه‌شمان زۆر دواده‌كه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌ى بازاڕمان نه‌یه‌ته‌سه‌ر، به‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌م ڕاگه‌یاندوه، ئاره‌زومه‌ندانه ده‌توانن مانگانه پێنج هه‌زار دینار كۆبكه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌ى بازاڕ".
وتیشى:"هه‌ر له‌موچه‌ى ئه‌م مانگه‌دا به‌شێكى زۆر له‌كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى‌و نوسینگه‌كان ڕه‌تیانكردۆته‌وه ئه‌و پاره‌یه بده‌ن‌و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیشیان له‌گه‌ڵدا ناكرێت، چونكه وه‌ك وتم ئاره‌زومه‌ندانه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نوسینگه‌كانى زانیاریی پارێزگاى سلێمانى 33 نوسینگه‌ى له‌هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانى گه‌رمیان‌و ڕاپه‌ڕین هه‌یه‌و ژماره‌ى كارمه‌نده‌كانیشى، نزیكه‌ى 230 كارمه‌نده.
له‌باره‌ى بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه له‌كارمه‌نده‌كان وه‌رده‌گیرێت، عه‌مید عه‌بدوڵڵا به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "بڕى ئه‌و پاره‌یه له‌نێوان 700 بۆ 800 هه‌زار دیناردایه، پاره‌یه‌كى زۆرى بازاڕمان له‌لایه‌و ئه‌و پاره‌یه‌ش ئه‌وه‌نده نییه بتوانین قه‌رزه‌كانى پێبده‌ینه‌وه، به‌ڵام بۆ پێداویستى ڕۆژانه‌ى كارمه‌نده‌كان به‌كارده‌هێنرێته‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌مانگى 2ى ساڵى ڕابردوه‌وه داواى زیادكردنى نه‌سریه‌ى مانگانه‌م له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم كردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا وه‌ڵامنه‌دراوینه‌ته‌وه".
ش.هـ