شارپرێس:
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى دابه‌شكردنى موچه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌رانیش ده‌دات، ده‌شڵێت، "دابه‌شكردنى موچه به‌رده‌وامده‌بێت".
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌په‌یامێكدا له‌ڕێگه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتیه‌وه دڵنیایی به‌فه‌رمانبه‌ران داوه‌و ڕایگه‌یاندوه، بۆ مانگی داهاتوو، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به‌دابه‌شكردنی موچه.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ڕه‌خنه له‌بڕیاره‌كه‌ى دادگای باڵاى فیدراڵى ده‌گرێت‌و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی دادگای باڵاى فیدراڵى بۆ تێكدانی كه‌شی ئه‌رێنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدایه، ئه‌گه‌رنا كابینه‌ی نۆیه‌م توانیویه‌تی به‌بێ 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداش، موچه دابه‌شبكات‌و له‌ماوه‌ی 14 مانگدا ته‌نها 2 مانگ بڕی 200 ملیار دینار هاتوه بۆ هه‌رێم".
به‌وته‌ى جوتیار عادل، "ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ى هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری عێراق هه‌یانه ئه‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌سره‌و سه‌ماوه‌و عه‌ماره بێت، به‌ڵام ئێمه سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ین".
جه‌ختیشكردۆته‌وه، "به‌رده‌وامده‌بین له‌دابه‌شكردنی موچه، پشتیوان به‌خوداو پاشان خه‌ڵكی خۆمان، ئێمه به‌رده‌وامده‌بین‌و مانگی داهاتوش موچه دابه‌شده‌كرێت".
ش.هـ