شارپرێس
ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای
دیموکرات، ەسەر رووداوی کوژرانی چەکدارێکی،
بەیاننامەمەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "بۆ ژەژنی رەمەزان چووەتەوە کۆبانێ و
فڕۆکەی تورکیا "شەهید"ی کردووە".
سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆكهیهكى بێ فڕۆكهوانى توركیا
ئۆتۆمبێلى ئەندامێکی هەسەدەی لهسنورى كۆبانێ كرده ئامانج و کوژرا.
ڕوداوهكه لەگوندێكى باشوری کۆبانێ ڕویداو چەکدارێکی
هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژرا.
لەمبارەیەوە ناوەندی پەیوەندییەکانی
هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 10:30 ئۆتۆمبێلێک
کە یەکێک لە چەکدارەکانمانی تێدابوو، لەکاتی بەسەربردنی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کۆبانێ،
لەلایەن فڕۆکە سیخوڕیەکانی داگیرکەری تورکیاوە هێرش کرایە سەری و لە ئەنجامدا شەهید
بوو".