شارپرێس؛
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی دەڵێت: بە بەراوردی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێم، بۆ هەولێر و دهۆك (415) هەزار كەس زیادكراوەو بۆ سلێمانی و هەڵەبجە (128) هەزار كەس كەمتر دانراوە، بۆ سلێمانی 8 كورسی كەمتر دانراوەو بۆ هەولێر پێنج كورسی زیاتر و بۆ دهۆك 3 كورسی زیاتر دانراوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی ڕایگەیاند، ژمارەی دانایشتوانی پارێزگاكانی هەرێم بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر: 2 ملیۆن و 254 هەزارو 422 كەسە
پارێزگای سلێمانی + هەڵەبجە : 2 ملیۆن و 268 هەزار كەسە
پارێزگای دهۆك: ملیۆنێك و 648 هەزارو 611 كەسە
ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكانی هەرێم بە پێی ئاماری پلاندانانی عێراق:
پارێزگای هەولێر: 2 ملیۆن و 55 هەزارو 448 كەسە واتا جیاوازیەكە ( 198 هەزارو 974) كەس زیاترە
پارێزگای سلێمانی + هەڵەبجە : 2 ملیۆن و 396 هەزار كەسە جیاوازیەكە ( 128 هەزارو 156 ) كەس كەمترە
پارێزگای دهۆك: ملیۆنێك و 432 هەزارو 369 كەسە واتا جیاوازیەكە ( 216) هەزار كەس زیاترە .
بەركەوتەی كورسیەكان بە یەك بازنەیی عەدالەتی تیا نیە هیچ پێوەرێك نیە بۆ دانانی كورسیەك.
لە ئێستادا بەیەك بازنەیی:
سلێمانی و هەڵەبجە: 37 ئەندامیان لەپەرلەمانی كوردستانە
هەولێر: 44 ئەندام پەرلەمانە
دهۆك: 30 ئەندام پەرلەمانە
بەڵام لە فرە بازنەیی:
سلێمانی و هەڵەبجە: 45 ئەندامی دەبێت
هەولێر: 39 ئەندامی دەبێت
دهۆك: 27 ئەندامی دەبێت
