ئەو منداڵەی لە گوندێکی کۆبانێ کەوتبووە ناو بیرێک گیانی لەدەستدا

کوردستان

19/05/2023‌ 231 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
دوای ئەوەی لە شاری كۆبانێی ڕۆژئاوای كوردستان منداڵێك بە ناوی مەراڵ عەدنان، كەوتە ناو بیرێكی ئاوەوە و لە دوێنێوە گیری خواردبوو تیایدا، ئەمڕۆ هەینی گیانی لەدەستدا.


دوێنێ كاتژمێر پێنجی ئێوارە، لە گوندی بێندێری ڕۆژئاوای شاری كۆبانێ منداڵێك بەناوی مەراڵ عەدنان تەمەن سێ ساڵ كەوتە بیرێكی ئاوەوە و قوڵی بیرەكە 18 مەترە.

لە دوێنێوە، مانگی سوری كوردی و تیمی ڕزگاركردنی شارەوانی كۆبانێ لە هەوڵدا بوون بۆ ڕزگاركردنی ئەو منداڵە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی پەیامنێری شارپرێس لە ڕۆژئاوای كوردستان، کەمێک لەمەوبەر گیانی لەدەستدا و نەتوانرا رزگار بکرێت بەزیندویی.

تیمی فریاگوزاری ڕزگاركردنی مەراڵ عەدنان بە شارپرێسیان ڕاگەیاند، ئێستا مەراڵ تەرمەکەی لەنێو بیرەکەدایە و سەرقاڵی ئەوەن تەرمەکەی دەربهێننەوە.