شارپرێس:
به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسلام كه‌شانى ڕۆژنامه‌نوس‌و كادیرى یه‌كگرتوى ئیسلامى دواى دوو ڕۆژ له‌مانه‌وه‌ى له‌گرتوخانه‌ى ئاسایشى پارتى له‌سنورى بادینان، ئازادكرا.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ئیسلام كه‌شانى ڕۆژنامەنوس‌و کادیری دیارى یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، لەلایەن ئاسایشی زاخۆوە ئازادکراو وێنه‌ى دواى ئازادبونیشى بڵاوبۆوه.
ئێواره‌ى 24ى ئه‌م مانگه، یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتی له‌زاخۆ كادیرێكمان ڕفێندراوه‌و بۆ ئه‌وكاره‌شى، ئاسایش ئاگادارى هیچ كه‌سى نه‌كردۆته‌وه".
ئیسلام كەشانی كارەكتەرێكی بەهێزی یەكگرتوە لەناوچەكەداو بڕیارە یەكگرتوو كاندیدی بكات له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا بۆ پەرلەمانی كوردستان.
دواى ده‌ستگیركردنیشى، ئاسایشی زاخۆ ڕایگه‌یاندبوو، ئیسلام سەعید (ئیسلام كه‌شانى) تێکەڵی لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکەدا هەیەو بەو تۆمەتە دەستگیرکراوە، دەستگیرکردنى ئەو کادیرەى یەکگرتوش پێچەوانەى یاسا نییەو دەستبەسەرکردنى یاساییەو هەموو بەڵگەیەک لەبەدەستدایە.