به‌غدا تیمێكى ئه‌منى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كات

کوردستان

19/09/2023‌ 633 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت، به‌غدا تیمێكى ئه‌منى ڕه‌وانه‌ى سلێمانى ده‌كات‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.


سەرچاوەیەكی ئەمنیی له‌به‌غداوه‌ به‌ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزى وتوه‌، "بەغدا تیمێكی ئەمنی ڕەوانەی سلێمانی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لەهێرشەكەی عەربەت".

ئه‌و سەرچاوە ئه‌منیه‌ وتویه‌تى، "زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوەدەكەن هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەرەبەت لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیەوە ئەنجامدراوە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وتەبێژی فەرماندی هێزە چەكدارەكانی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ جه‌ختیكرده‌وه‌، فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەڕێگه‌ی سنوری توركیاوە هاتۆتە ناو بواری ئاسمانی عێراقەوەو ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجامداوه‌.

دوو ئەفسەری دەزگای هەواڵگری عێراق بەڕۆیتەرزیان وتوه‌، "بەغدا تیمێكی هاوبەش ڕەوانەی سلێمانی دەكات بۆ لێكۆڵینەوە لەهێرشەكە".