شارپرێس:
دواى سه‌ردانى وه‌فدێكى مەڵبەندی یەکێتی لەکەرکوک بۆ لقی سێى پارتی، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا، به‌رپرسى لقى پارتى وتى:"مژدە دەدەین لەئێستا بەدواوە بەیەکەوە کاردەکەین".
ئەمڕۆ وه‌فدێكى یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەکەرکوک سەردانی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد‌و گفتوگۆیان لەبارەی پۆستەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک كرد.
دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌ى نێوانیان، محەممەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی ڕەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لەکەرکوک كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.
به‌رپرسى لقى پارتى له‌ده‌ستپێكى كۆنگره‌كه‌دا وتى:"مژدە دەدەین لەئێستا بەدواوە بەیەکەوە کاردەکەین، به‌گوێره‌ى یاسا دەبێت لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە کاربکەین‌و ڕێککەوتن بکەین، سەبارەت بەپۆستی پارێزگار كه تائێستا دیارنەکراوە".
هەر لەکۆنگرەكه‌دا ڕەوەند مەلا مەحمود وتى:"سەردانی سه‌رجه‌م لایەنە کوردستانییەکان دەکەین‌و دەمانەوێت لەناوچە کوردستانییەکان هەمومان بەیەکەوە کاربکەین‌و هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، دەبێت لەسەرەتادا ناوماڵی خۆمان ڕێکخەین، دواتر هیچ لایەنێک لەحکومەتی خۆجێی فەرامۆش ناکەین".
سه‌باره‌ت به‌ڕێککەوتنیش بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕەوەند مەلا مەحمود، ئاشكرایكرد، "هەمومان بەئومێدێکی گەورەوه لەو بابەتە دەڕوانین‌و هەوڵی جدی دەدەین".