شارپرێس:
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و وته‌بێژى یه‌كێتى زانیارى نوێ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت" یه‌كێتى به پێویستى ده‌زانێت گفتوگۆ له‌باره‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك ده‌ست پێبكات و ئه‌و پۆسته‌ش به‌مافى خۆى ده‌زانێت.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، یه‌كێتى له‌هه‌ردوو كۆبونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى باسى چه‌ند ته‌وه‌رێكى كردوه له‌وانه پرسى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك، وتى" یه‌كێتى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك به‌مافى خۆى ده‌زانێت.
سه‌عدى پیره ده‌ڵێت، یه‌كێتى له‌گه‌ڵ داواى مووچه‌خۆرانه بۆ مافه‌كانیان، به‌ڵام هه‌رگیز له‌گه‌ڵ بایكۆت نیه‌و به‌رێگه‌چاره‌ى كێشه‌كانى نازانێت.
ووتیشى، یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌و داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، چه‌ند واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن باسى لێوه‌ده‌كرێت و تائێستا بریارى كۆتایی نه‌دراوه.