دامەزراندن لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا لەڕێگای پارتی و یەکێتییەوە ئاشکراکرا

کوردستان

24/01/2024‌ 1110 جار خوێندراوه‌ته‌وه



 ئیسلام چالی ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێ دامەزراندن هەیە لە یەکەی ھەشتا، بۆ پرکردنەوەی میلاکی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە.


ئەو ئەفسەرە دەڵێت، ئەو دامەزراندنەی ئێستا لە ڕێگای لقەکانی پارتیەوە ناوەکان دەنێردرێت بۆ یەکەی ھەشتا، بۆ هەر لقێک ژمارەیەکی دیاریکراو دەستنیشان کراوە. ئەوانەی ئێستا دامەزراون لە سنوری کرکوک و ھەولێرن، لە ماوەیەکی نزیکدا سنورەکانی تریش دەیانگرێتەوە. 

کێن ئەوانەی دادەمەزرێن؟
ــ دەبێت پارتی بێت.
ــ پشتگیری لقێکی پارتی هەبێت.
ــ واستەی بەرپرسێکی سەربازی هەبێت.

دەشڵێت، لەیەکەی حەفتای یەکێتیش دامەزراندن بە هەمان شێوەی یەکەی ھەشتای پارتیە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی پێشمەرگە ھیچ دەسەڵاتێکی نیە بەسەر دامەزراندن لەناو ھێزەکانی پێشمەرگەدا، لە کاتێکدا بەرێوەبەرایەتیەک ھەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێی دەڵێن (بەرێوەبەرایەتی تاکەکان و خۆبەخشەکان) کە تایبەتە بە دامەزراندن و وەرگرتنی پێشمەرگە بەپێی مەرج و رێنمای سەربازی. ئەگەر دامەزراندن ھەر لە لق و مەڵبەندەکان بکرێت ئیشی ئەم بەرێوەبەرایەتیە چیە؟