شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی دواى كۆبونه‌وه‌ى خۆى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته هێزو لایه‌نه ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی یه‌كلاكرنه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان‌و كۆتایی بهێنن به‌په‌نابردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی دژ به‌هه‌رێمی كوردستان"، ده‌شڵێت:"پشتیوانى ته‌واوى داواكانى مامۆستایان ده‌كه‌ین‌و پێویستیشه حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌سیاسه‌تی برسیكردن‌و بێباكی به‌رامبه‌ر موچه‌خۆران‌و داواده‌كه‌ین حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه‌ی نادروست نه‌گرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه".
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دواى كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى په‌یامێكى له‌باره‌ى دۆخى هه‌رێم‌و عێراقه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"پێویسته هێزو لایه‌نه ناوچه‌یی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، عێراق‌و هه‌رێم نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی یه‌كلاكرنه‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكیه‌كان‌و كۆتایی بهێنن به‌په‌نابردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی دژ به‌هه‌رێم‌و پێویستیشه هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ بگرێته‌به‌رو نه‌بێته به‌شێك له‌كێشه‌كانی نێوان هێزه ئیقلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، "بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستانیش داواده‌كه‌ین هه‌رچی زوتره لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی خاوێن‌و كۆتاییهێنان به‌م بۆشاییه ده‌ستوریه‌یی دوچاری سیسته‌می سیاسی هه‌رێم بۆته‌وه".
ده‌شڵێت:"سه‌باره‌ت به‌بایكۆت‌و خواستی مامۆستایان، پشتگیریی یه‌كگرتوو دوپاتده‌كه‌ینه‌وه بۆ مامۆستایان‌و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانی كوردستان‌و داواده‌كه‌ین حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێگه‌ی نادروست نه‌گرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و به‌ئه‌رێنی وه‌ڵامی داوا ڕه‌واكانی مامۆستایان بده‌نه‌وه كه خواست‌و داواكاریی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كوردستانه‌و حكومه‌تی كاڕبه‌رێكه‌ر كۆتایی بهێنێت به‌م سیاسه‌تی برسیكردن‌و بێباكیه به‌رامبه‌ر موچه‌خۆران‌و بژێویی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی".