شارپرێس:
وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرایكرد، پاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتۆته هه‌رێم‌و سبه‌ینێ هه‌ینى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی، کەمێک لەمەوبەر بڕی (618) ملیار دینار گەیشتۆته‌سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ى گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تى دارایی دەکاتە تەنها 65%ى کۆی شایستەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان‌و دوای گەیشتنی پارەکەش بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ کە بڕی (325) ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی دروستبوە.
وه‌زاره‌تى دارایی ئاشكرایكردوه، "لەسبه‌ینێ هەینی 2ى 2ى 2024 دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت".
وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌ى موچه‌ى بڵاوكرده‌وه‌و به‌گوێره‌ى خشته‌كه، سبه‌ینێ هەینی دەست بةدابەشکردنی موچەی مانگی کانونی دوەمی فەرمانبەران‌و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت‌و بەوەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات‌و ڕۆژی پێنجشەممە 8ى 2ى 2024 بەخانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.