لاپتۆپە نوێکەی کۆمپانیای لینۆڤۆ بەزیرەکیی دەستکرد کاردەکات

هەمەڕەنگ

07/02/2024‌ 238 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێره‌ى ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی، کۆمپانیای لینۆڤۆ لاپتۆپێکی نوێی نەوەی نۆی IdeaPad Slim 5i ی خستە بازاڕەوە کە بەزیرەکیی دەستکرد کاردەکات.


کۆمپانیا چینییەکە ڕونیکردۆتەوە، لاپتۆپە نوێیەکە بەئامێری AI Engine ی کۆمپانیای Lenovo تەیارکراوە بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی کارەباو بەرزکردنەوەی کارایی ئامێرەکان‌و کوالێتی دەنگ‌و پەیوەندیی بێتەل‌و کارایی شاشەکە.

کارایی "Lenovo Smart Power" لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد تەمەنی پاتری باشتر دەکات، لەکاتێکدا کارایی "Lenovo Smart Wireless" یارمەتیی باشترکردنی کوالێتیی پەیوەندیی بێتەل دەدات بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی.

کۆمپیوتەری IdeaPad Slim 5A دیزاینێکی بچوکی هەیە، کۆمپیوتەرە نوێیەکەش شاشەیەکی IPS ی 15.3 ئینج لەخۆدەگرێت، کە بەڕونی “WUX GA” (1200 x 1920 پێکسڵ) کاردەکات.

ڕێژەی چالاکبونی وێنەکە 60 هێرتزە، لەکاتێکدا ڕوناکیەکەی دەگاتە 300 نیت، لەگەڵ ڕوپۆشکردنی ڕەنگەکانی %100sRGB.

لەناو IdeaPad Slim 5i پڕۆسێسەرەکانی Intel Core 7 150U یان Core i7 13700H و کارتێکی گرافیکی یەکگرتوو بەڕامی 32 گێگابایت‌و SSD کە توانای یەک تێرابایت هەیە.

لاپتۆپە نوێیەکە کیبۆردێکی لێوار بۆ لێوارو پادێکی ژمارە لەخۆدەگرێت، هەروەها پڕە لەچەندین دەرچەی پەیوەندیکردن، لەوانە بۆ نمونە دوو دەرچەی USB-C و HDMI 1.4 و دەرچەیەکی دەنگی لەلای ڕاست‌و دوو دەرچەی USB- خوێنەری کارتی دەروازەو microSD

کۆمپانیای چینی پەرە بەکۆمپیوتەری نوێی IdeaPad Slim 5A دەدات بەپاترییەکی پۆلیمر بەتوانای "76 وات-کاتژمێر" بەکارایی شەحنکردنەوەی خێرا "Rapid Charge Boost".

ئەوەش هاتوە، لاپتۆپە نوێیەکە پشتگیریی لەچەندین تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەکات، وەک بلوتوس 5.2‌و وای فای 6A..

و: ئاکۆ ئاڵی