لەسێ مانگدا ئەمریکا زیاتر لە40 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە دابینکردوە

کوردستان

11/02/2024‌ 1517 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لەسێ مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردودا نزیکەی 50 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێمی کوردستان دابینکراوە کە زیاتر لە 40 ملیۆنی بۆ هێزه‌كانى پێشمەرگە بوە.


لەو ڕاپۆرتەى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەسێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023دا، 47.7 ملیۆن دۆلار بۆ هەرێم‌و عێراق لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی ڕوبەڕوبونەوەی داعش دابینکراوە کە 40.8 ملیۆن دۆلاری بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بوە.
 
هه‌ر له‌و ڕاپۆرتەدا هاتوه‌، "لەساڵانی 2022و 2023دا کۆنگرێسی ئەمریکا 12.5 ملیاری لەڕێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ هاوپەیمانیی نێودەڵەتی دابینکردوە؛ بۆ ساڵی 2024یش، کۆنگرێس داوای 6.2 ملیار دۆلاری کردوە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی لێنەدراوە".

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەو پارەیەی بۆ ساڵی 2024 داوایکردوە 242 ملیۆن بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەکان‌و 156 ملیۆنیش بۆ هەسەدەو بەشێک لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەبێت.