پەیامێکی بەپەلە لەهۆزی عوزێرییەوە بۆ بافڵ تاڵەبانی

کوردستان

12/02/2024‌ 15329 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆکی عەشیرەتی عوزێری ڕایدەگەیەنێت، " قەڵاکەی کوێخا دێرین، باخێكی گەنجێکی عوزێربووە نەک هی عەشیرەتی عوزێری".

لە پەیامێکدا دارای حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا کەسایەتی دیاری هۆزی عوزێرییەکان ڕایگەیاند، "ئێمە لەخزمانی (عوزێری) دەستخۆشی لەهەردەست پێشخەرییەکی هاوشێوە دەکەین بۆڕێگریکردن لەکەڵەگایی و ڕێگری و سەرانەو دەربەگایەتیەک لەژێر هەرناو ناونیشانێکدابێت".

ئاماژەی بەوەشداوە "دەبێت ئەوەبزانین هەر لەسەرتاوە ئێمە دژی دروستکردنی هەر قەڵاو دیوە خانێکبووین بخزێندرێتە پاڵ ناوی هیچ حزب و دەستڕۆشتوویەکەوە، بەتایبەت عەشیرەتێکی خاوەن تەسحیەو موزەحی وەک  ئێمە کەخاوەنی سەدان شەهیدو داستان وخەباتین".

دەقی ڕاگەیەنراوەکە 

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 
بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 

بەپێویستمانزانی بەناوی خۆموو خزمانەوە ئەم رونکردنەوە بنوسم 

ئێمە لەخزمانی (عوزێری) دەستخۆشی لەهەردەست پێشخەرییەکی هاوشێوە دەکەین بۆڕێگریکردن لەکەڵەگایی و ڕێگری و سەرانەو دەربەگایەتیەک لەژێر هەرناو ناونیشانێکدابێت بەڵام، دەبێت ئەوەبزانین هەر لەسەرتاوە ئێمە دژی دروستکردنی هەر قەڵاو دیوە خانێکبووین بخزێندرێتە پاڵ ناوی هیچ حزب و دەستڕۆشتوویەکەوە، بەتایبەت عەشیرەتێکی خاوەن تەسحیەو موزەحی وەک  ئێمە کەخاوەنی سەدان شەهیدو داستان وخەباتین ، هەرچەندە هەڵەبەهەڵە چارەسەرناکرێت ئێمە وەک ڕیش سپی و خاوەن هەڵوێست دەڵێن هەرکەسێک لەیاسای دەرچوو پێویستە لەڕێگەی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت ، بەڵام ئەوەش ڕوونە لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ کێ کاریکردوەو ، ئێستا باشترین ڕێگە ئەوەیەکە دوای ئەو کاردانەوانەیە کێ بەرپرسە لەم دۆخە ڕادەستی دادگا بکرێت ئێمەش پشتیوان دەبین ، بەڵام پاراستنی شکۆو ناو ناوبانگی عوزێریەکان لەئەستۆی ئێوەو ئێمەو هەموومانە چونکە قەڵاکە باخيكي گەنجێکی عوزێربووە نەک هی عەشیرەتی عوزێری، ئەوە لەبەرچاوبگرن خزمانی عوزێری لەشاخەوە تاشار لەخزمەتی شۆڕش و هەموو قۆناغەکانیدا بوون بۆیە داواکارین ئێوەش هەڵوێستی ئێمە و شعوری خزمانمان لەبەرچاو بگرن ناوناوبانگی باوباپیرانمان و خۆمان بپارێزن . 

لەگەڵ ڕێزی 
دارای حاجی ئیبراهیمی چەرمەگا