خەرجی بەرگریی لە جیهاندا بەشێوەیەکی بێوێنە بەرزبۆتەوە

ڕاپۆرت

16/02/2024‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەپێی ئامارەکانی نووسینگەی جیهانیی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، خەرجییەکانی بواری بەرگریی لە ئاستی جیهانیدا لە ساڵی ڕابردوودا بەڕێژەی 96% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 2.2 تریلیۆن دۆلار، کە هاوتای داهاتی نیشتمانیی فەرەنسایە.

ئەمە گەورەترین زیادبوونە کە لە ئەوروپا بەڕێژەی 32% ڕوویداوە، نیوەی خەرجییەکانیش لەهاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) بووە، لەکاتێکدا زیادبوونی گەورەی خەرجییە سەربازییەکان لە ساڵانی ڕابردوودا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەندێک وڵاتی ئاسیادا بووە، لەوانەش چین و هیندستان.

خەرجییە بەرگرییەکانی ساڵی ڕابردوو بەدۆلار بریتی بووە لە:
719ملیار دۆلار - ئەمریکا.
70ملیار - بەریتانیا
50بۆ 52 ملیار دۆلار - فەرەنسا و ئەڵمانیا

ئەو وڵاتانەی بودجەی بەرگرییان لەسەدا 2ی  داهاتی نیشتمانیان زیاترە بریتین لەیۆنان، هەنگاریا،ڕۆمانیا، و 2.52 بۆ وڵاتانی باڵتیک، جگە لە بەریتانیا و ئەمریکا.

زیادبوونی خەرجییەکانی بەرگریی ئەوروپا بە شێوەیەکی سەرەکیی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی پێداویستییەکان لە پیشەسازیی سەربازیی و بەتایبەتیی بەرهەمهێنانی تەقەمەنیی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ لە ئۆکرانیا.

بەپێی ڕاپۆرتێک، وا دیارە دۆخەکە بە درێژایی ئەمساڵ بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەویەدەگەی ئەوروپا کە بەکارهێنراوە.

بودجەی بەرگریی چین نزیکەی 40%ی بودجەی ئەمریکایە، لەکاتێکدا بودجەی بەرگریی ڕوسیا لە 11%ی بودجەی ئەمریکا تێناپەڕێت و بودجەی ئەمریکا بەتەنها بە نزیکەیی ەکسانە بە کۆی بودجەی ئەو نۆ وڵاتە یەکەمەی لەدوایەوەیە.

ڕاپۆرتەکە پێی وایە خەرجیی بەرگریی لەسەر ئاستی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات،  بەتایبەتیی لە ئەوروپا، چونکە بودجەی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا ناگاتە لەسەدا 2ی داهاتی نیشتمانییان، بۆ نموونە بودجەی بەرگریی ئەڵمانیا لە 1.52 لە داهاتی نیشتمانییەکە تێناپەڕێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی