شارپرێس:
به‌رپرسێك له‌نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌بڕینى به‌شێك له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ بڕه موچه‌یه‌ك له‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابڕدرێت، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر پێدانى موچه له‌ڕێگه‌ى (هه‌ژمارى من)ه‌وه مانگانه بانكه‌كان بڕێكى زۆر كه‌م پاره له‌موچه‌خۆران وه‌رده‌گرن".
مەڕوان ئازۆز ئەحمەد سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من) لەنوسینگەی مه‌سرور سەرۆك وەزیرانی هەرێم به‌میدیاى نزیك له‌حزبه‌كه‌ى وتوه، "سەبارەت بەو عمولە یان کرێیەی کە لەبڕی پێدانی موچە لەڕێگەی کارتی (هەژماری من) وەردەگیرێت، دەمانەوێ فەرمانبەران دڵنیابکەینەوە، کە تەنها دوو هەزارو 500 دینار وەردەگیرێت، کاتێکیش کارت دەدرێتەوە فەرمانبەران، هیچ بڕەپارەیەکی لێ وه‌رناگیرێت".
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێمیش وتویه‌تى:"ئەو دوو هەزارو 500 دینارە بەشێوەی عمولە بانکەکان لەموچەخۆرانی وەردەگرن‌و لەبەرامبەر ئەمەشدا چەندین خزمەتگوزاریی دیکەیان پێشکەشدەکرێت، دەنگۆی بڕینی 1%ی موچەی مانگانەی فەرمانبەران لەهەژمارەکەوە ڕاستی نییە، هه‌رچه‌نده لەزۆربەی وڵاتان بانکەکان پارەی زیاتر لەهاوبەشەکانیان وەردەگرن، بەڵام لە(هەژماری من) بڕە پارەکە زۆر کەمە".
هه‌روه‌ك سەرپەرشتیاری پڕۆژەی (هەژماری من)یش جه‌ختیكردۆته‌وه، "فەرمانبەرێک موچەی هەرچەند بێت، تەنها دوو هەزارو 500 دینارەکەی لێ وەردەگیرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێژەی موچە نییە، هاوكات فەرمانبەر دەتوانێت تەواوی موچەی خۆی ڕابکێشێت، هیچ ڕێگرییەک نییە، فەرمانبەر ئازادە موچەکەی چی لێ بکات".
به‌گوێره‌ى داتاكانى به‌رده‌ست حكومه‌تى هه‌رێم، تائێستا زیاتر لە 230 هەزار فەرمانبەر مامەڵەی (هەژماری من)یان بۆكراوەو دابەشکردنی کارتیش بەردەوامەو زیاتر لە 50 هەزار کارت دابەشکراوە.