هەواڵێکی خۆش بۆ توشبوانی نەخۆشیی شەکرە

تەندروستی

21/02/2024‌ 808 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایان دەڵێن، لێدانی دەرزی لەڕەگە خانەکانی ناو قۆڵ، دەتوانێت چارەسەری نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم بکات.


ئەو خانانەی توانای بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینیان هەیە لەژێر پێستدا دەچێنرێن بۆ قەرەبوکردنەوەی کارەکانی پەنکریاس کە توانای بەرهەمهێنانی ئەم هۆرمۆنەی نییە لەنەخۆشانی شەکرەدا .

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ، نەتوانینی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین بەو مانایەیە کە زۆربەی ئەوکەسانەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەمیان هەیە، پشت بەپشکنینی بەردەوامی خوێن‌و دەرزی دەبەستن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرەکەیان.

ئەوەش هاتوە، پڕۆسەی چاندنی داهاتوو دەتوانێت جێگەی چارەسەری ئاسایی بگرێتەوەو ڕێگە بەنەخۆشەکان بدات تاڕادەیەکی زۆر نەخۆشیەکەیان لەبیربکەن.

تاقیکردنەوەیەک لەسەر هەشت کەس ئەنجامێکی دڵخۆشکەری لێکەوتەوەو ئێستا توێژینەوەی گەورەتر بۆ سەلماندنی چارەسەرەکە سەلامەت‌و کاریگەرە.

د.ماتیاس هیبرۆک لەزانکۆی تەکنیکی میونشن کار لەسەر گەشەکردنی خانەکان دەکات لەتاقیگەداو دەستکاریی جینەکانیان دەکات بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگریی لەش نەتوانێت ڕەتیبکاتەوە.

د.هێبرۆک کە کۆمپانیاکەى مینوتیا پەرە بەتەکنەلۆژیای ڕەگە خانەکان دەدات، دەڵێت:"من پێموایە خانە وەرگیراوەکان لەڕەگەخانەکان نوێنەرایەتی شۆڕشێک دەکەن لەچارەسەرکردندا، ئێستا لەقۆناغی زۆر سەرەتاییداین، بەڵام دەتوانین زۆرترین خانە دروستبکەین‌و چارەسەرێکی ژمارەیەکی گەورەی نەخۆشەکان بکەین".

پڕۆسەکە بەشێوەیەکە، کۆمەڵێک خانە کە پێیاندەوترێت دورگە، دەتوانرێت بەرنامەیان بۆ دابنرێت بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین‌و دواتر بەنەشتەرگەریی تەنها لەژێر پێستی پێشەوەی قۆڵدا بچێنرێن بەڕێکارێکی خێراو ئاسان.

هەستەوەرێکی بچوک دەخرێتە ناوەوە بۆ ئەوەی بزانرێت خانەکان کاردەکەن یان نا.

د. کەتی دیخۆڤیچ هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای مینوتیا کە نەخۆشیی شەکرە لەجۆری یەکەمی هەیە، دەڵێت "ئێمە هەموو هەوڵێکدەدەین بۆ ئەوەی ئەمکارە کاربکات، بەڵام کارێکی قورسە، من هەوڵی دروستکردنی ئەوە دەدەم کە دەمەوێت لەجەستەمدا بیچێنم، ئەگەر بتوانی خانەیەک لەتاقیگەدا دروستبکەیت، ئەوە دەتوانیت ئەوەندە ژمارەی لێ دروستبکەین کە دەتەوێت.

و: ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە